Muhammed Bilal Kenasari
10 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند، دیداری گشتگیر و به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ شاندی توركیا ئه‌نجامداوه كه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌ردانی ئه‌مریكایان كردووه. ئاشكرایشیكرد كه به‌ڕوونی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌شه‌ی ئه‌مریكی ئه‌ندریو كریگ برونسنیان كردووه.
ناوێرت له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ شاندی توركیا له ئه‌مریكا دا.
ناوێرت گوتی: "له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر گشتگیر و به‌رفراوانمان هه‌یه و هه‌میشه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا ئه‌م بابه‌ته باسدهكهین. كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی توركیا زۆر به‌رفراوان بوو. به‌ڕوونی رامانگه‌یاند كه پێویسته قه‌شه ئه‌ندریو برونسن بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند به‌شێك له‌و كۆبوونه‌وانه كراوه نابن به‌ڕووی رای گشتیدا و روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ناوهرۆكیانهوه ناده‌ن.