Duygu Yener
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوێنێ چوارشەممە، له ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی قه‌ندیل باكووری عێراق، ژماره‌یه‌ك په‌ناگه، حه‌شارگه و سه‌كۆی چه‌ك كه له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنران، خاپووركران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه رۆژی چوارشەممە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی قه‌ندیل باكووری عێراق.
له ئه‌نجامی ئۆپەراسیۆنه ئاسمانییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك په‌ناگه، حه‌شارگه‌و سه‌كۆی چه‌ك كه له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنران، خاپووركراون.