Efsun Yılmaz,Ferdi Uzun,Ramal Abdullah Mahmood
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2018
ئایدن – AA
له ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك كه كۆچبه‌ری نایاسایی هەڵگرتبوو له ناوچه ئاوییه‌كانی قه‌زای كوشئاداسی سەربە پارێزگای ئایدن نۆ كه‌س خنکان و چواری دیكه‌ش رزگاركران.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له ناوچه ئاوییه‌كانی قه‌زای كوشئاداسی كارمه‌ندانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه كه‌وتنه جوڵه و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی نزیك له ناوچه ئاوییه‌كه كران.
فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی له كاتژمێر ٠٣:٢٥ی ئەمڕۆ له رووداوه‌كه ئاگاداركرانه‌وه هه‌لیكۆپته‌رێك، فڕۆكه‌یه‌ك، دوو به‌له‌م و تیمێكی ژێرئاوگهڕیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه.
له ئاكامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا، ته‌رمی نۆ كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه و چوار كه‌سیش رزگاركراون.
به‌پێی گوته‌ی بەرایی كۆچبه‌ره رزگاركراوه‌كان هیچ كۆچبه‌رێك بێسه‌روشوێن نییه.
تیمه ده‌ریایی و وشكانییه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پشكنین له ناوچه‌كه.
قایمقایمی كوشئاداسی، موعه‌ممه‌ر ئاكسۆی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌و نۆ كۆچبه‌رانه‌ی خنکاون حەوتیان منداڵن و دووانه‌كه‌ی دیكه‌یش ژنن.