Sangar Hamad Azeez
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
ئۆردو - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون سەردانی شارۆچکەی ئونیە سەر بە پارێزگای ئۆردوی کرد کە بەهۆی باوبۆران و لافاوەوە زیانێکی زۆر بەرکەوتووە و لەوێ بۆ میدیاکاران دوا.
سۆیلو گوتی: "لەئێستادا هۆشداریمان بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە کە رێگا قەرەباڵغەکان بەکار نەهێنن. ئەو کەسانەی کە کاری پێویستیان نەبێت لەماڵ نەچنە دەرەوە. ئەگەر ئەمانە جێبەجێ بکرێن کارمان ئاسانتر دەبێت. ئینشائەڵڵا بەو شێوەیە نابێت، بەڵام یەک رێگا ماوە لە ئێستادا تا چاک دەکرێت ئەگەر بارانێکی هاوشێوە ببارێت کارمان سەخت دەبێت".
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک لەبارەی ئەو زیانی گیانی و ماددیانەی بەهۆی لافاوەکەوە کەوتوونەتەوە، سۆیلو گوتی: "حەوت پرد بەهۆی بارانەکەوە داڕماون، سوپاس بۆ خوا هیچ زیانی گیانی نەبووە".
سۆیلو گوتیشی : "فەرمانەکانی بەرێز سەرکۆمارمان روون و ئاشکرایە. ئەو زیانە ماددیانەی کە هاووڵاتیان بەهۆی لافاووەوە بەریان کەوتووە لە لایەن حکوومەتەوە قەرەبوو دەکرێنەوە".