Mümin Altaş
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وه‌ر و پیاوانی كاری توركیا (MÜSİAD)، عه‌بدولڕه‌حمان كانی و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌داخراوی به‌ڕووی مێدیاكاندا به‌ڕێوه‌چوو و نزیكه‌ی كاتژمیرێک و ٣٠ خولەکی خایاند.
هه‌ریه‌ک له وەزیری کار و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و خێزان، زەهرا زومروت سەلجوق و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری بازرگانی، روخسار پەكجان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.