Rewa Mahmut Hasan,Medina En
10 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2016
لهسهر بڕیاری ٢٤ هەمین کۆبوونەوەی راوێژکاریی ئاکپارتی كه بهسەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بهڕێوه چوو، هەریەک لە پەرلەمانتارانی ئاکپارتی، عەزمی ئەکینجی، مستەفا شاهین، بهمهبهستی سهرپهرهشتی و راییکردنی داواکاریی هاووڵاتیانی ئەو سێ شارەی کە ئاکپارتی لە هەڵبژاردنی ١ی تشرینی دووهەمی ساڵی رابردوودا نەیتوانی سهربكهوێ، ئهمڕۆ بەسەردانێکی فهرمی ئەو پەرلەمانتارانە گەیشتنە شاری دێرسم و لەنزیکەوە لە داواکاریی هاووڵاتیانیان کۆڵییەوە .
ئەو پەرلەمانتارانە لەگەڵ نوێنەرانى کۆمەڵگەی مەدەنیدا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بەمەبەستی وەرگرتنی راو بۆچوونەکانیان .
دوای کۆبوونەوەكە، ئەکینجی لێدوانی بۆ رۆژنامەنوساندا و ئاماژەی بەوەدا:" ئەوان بەیەک چاو تەماشای سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەن و هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان هەنگاو دەنێن بەئاراستەی سارێژکردنی ئەو برینانەی کە سیستەمی کۆنی تورکیا دروستکردوون لەبارەی پرسی کوردو عەلەویيەوە".
ئەکینجی گوتیشی: " ئاماژەی بەوەدا کە ئاکپارتی ٢٣ ملیۆن دەنگی لە سەرجەم تورکیا بەدەستهێناوە ولەکاتێکدا تەواوی دەنگدەری دێرسم ٥٦ هەزار کەسن کە ئەگەر ئاکپارتی تەواوی ئەو دەنگانەی دێرسميش بەرێتەوە ئەوا لەسەدا ٢ ی دەنگەکان جیاوازی دەبێت. بەڵام ئەوان مەبەستیان لە سەردانیکردنی دێرسم زیادکردنی دەنگەکانیان نیيە بەڵکو هەوڵ دەدەن کە دێرسميەكان لەخۆیان رازی بکەن، هەربۆیە ٣ پەرلەمانتار دەستنیشانکراون لەلایەن ئاکپارتیەوە تاکو لەنزیکەوە ئاگای لە داواکاری هاوڵاتیانی ئەو شاراە بن".