Mohammed Baqi Hussein,Medina Ensar
10 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو: "ئەمڕۆ، لەم دۆخە هەستیارەدا، لەكاتێكدا كە شارە جوانەكانمان، بەغدای جوان و دیمەشقی جوان و حەلەب كۆڵان بە كۆڵان لێك جوودا دەكەنەوە، لەكاتێكدا كە كەسانێك دەیانەوێت ئازارەكان بهێننە نێو كۆڵانەكانی دیاربەكرەوە، لەبەر خۆشەویستیی حەزرەتی پێغەمبەر و عەشق و شەوقی یەكتاپەرستی، با هیچ كەس نەتەوە و مەزهەبی یەكتری نەپرسێت و تەنها بڵێت، سەلامون عەلەیكوم. با سەلامی پێغەمبەر بە یەكتری بگەیەنین. ئەمە بانگەوازەكەمانە بۆ یادی مەولوود".
داودئۆغڵو بەشداریی لە مەراسیمی كردنەوەی چالاكییەكانی ئەمساڵی یادی مەولووددا كرد كە لە ئەنقەرە بەدروشمی "حەزرەتی پێغەمبەر، یەكتاپەرستی و تەوحید" لەلایەن سەرۆكایەتیی كاروباری ئایینیی توركیاوە ئامادەكراوە.
داودئۆغڵو گوتی: "خودا مزگەوتی گەورەی دیاربەكر، مزگەوتی گەورەی بورسا، مزگەوتی سولەیمانییەی ئیستانبوڵ و مزگەوتی گەورەی ماردین لەیەكتر جیانەكاتەوە. ئەمڕۆ، لەم دۆخە هەستیارەدا، لەكاتێكدا كە شارە جوانەكانمان، بەغدای جوان و دیمەشقی جوان و حەلەب كۆڵان بە كۆڵان لێك جوودا دەكەنەوە، لەكاتێكدا كە كەسانێك دەیانەوێت ئازارەكان بهێننە نێو كۆڵانەكانی دیاربەكرەوە، لەبەر خۆشەویستیی حەزرەتی پێغەمبەر و عەشق و شەوقی یەكتاپەرستی، با هیچ كەس نەتەوە و مەزهەبی یەكتری نەپرسێت و تەنها بڵێت، سەلامون عەلەیكوم. با سەلامی پێغەمبەر بە یەكتری بگەیەنین. ئەمە بانگەوازەكەمانە بۆ یادی مەولوود".
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا كە یەكتاپەرستی بناغەی هەموو كارێكە و درێژەی بە قسەكانی دا و گوتی: "ئەگەر لەڕووی مێژووی شارستانێتییەكانەوە تەماشای ژیانی پێغەمبەر دروود و سەلامی خودای لێبێت بكەین، راستییەك دەبینین كە بێباوەڕانیش ناچاردەبن پەسەندی بكەن. ئەویش بیروباوەڕ و تێڕوانینەكانی حەزرەتی پێغەمبەرە. ئەو بیروباوەڕە چی بوو كە پێغەمبەری جیاوازكردبوو؟ چی وایكرد جیاوازبێت لە خەڵكانی دیكە و نەوەكانی دوای خۆی بە خۆشەویستیی بەخۆیەوە ببەستێتەوە؟ وەك محمدی كوڕی عەبدوڵڵا چووە ئەشكەوتی حیرا، شەوێكی قەدر بوو، دواتر وەك رابەر و رەحمەت بۆ جیهان لە ئەشكەوتەكە هاتەدەرەوە".
داودئۆغڵو لە گوتەكانیدا باسی لەوەكرد كە ساڵی 1989 بۆ یەكەمجار سەردانی مەككەی پیرۆزی كردووە و شەوێك چۆتە ئەشكەوتی حیرا و تا بەرەبەیان لەوێ ماوەتەوە.
داودئۆغڵو گوتی: "تەنها بۆ ئەوەی پێ بنێم شوێن پێی ئەو، سوجدە ببەم لەو شوێنەی ئەو سوجدەی بردووە، بۆ ئەوەی هەستی پێبكەم. ئەو شەوە كە بەتەواوی هەستی بەو كرد، هەستم بە جیاوازیی یەكتاپەرستیش كرد. تەنها لە تەنهاییدا دەتوانن درك بە یەكتاپەرستی بكەن. ئەگەر بەتەنهابن و باوەڕتان تەنها بە خودا هەبێت و بیپەرستن هەستی پێدەكەن. هەموو شتێك بە كۆمەڵ دەبێت، بازرگانی، گەشت، سەردان و سیاسەت، بەڵام یەكتاپەرستی بەتەنها دەبێت. ئەگەر بیری مرۆڤ لەتەنهاییدا نەگەیشتبێت بە بەندایەتیی خودا، سەختە دواتر وەحدەتی لەلا دروستبێت".