Gökçe Karaköse,Ömer Aşur Çuhadar
15 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2024
ئیستانبوڵ ــ AA
لە مزگەوتە مێژوویی و گەورەکانی ئیستانبوڵ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کرایەوە.
بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، مزگەوتە مێژوویی و گەورەکانی ئیستانبوڵ وەک ئایاسۆفیا، سوڵتان ئەحمەد، فاتیح، سولەیمانییە، ئەیوب سوڵتان و مزگەوتی گەورەی چامڵیجا، پڕبوون لە نوێژخوێنان.
ھاوکات ھەر بەو بۆنەیەوە لەو مزگەوتانەی ئیستانبوڵ، بەرنامە ئایینییەکانی تایبەت بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، خوێندرانەوە و دواتر نوێژخوێنان، نزایان بۆ تورکیا و جیھانی ئیسلامی ئەنجامدا.
ھەروەھا بە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیسلام (د.خ) لافیتەیەکی ڕووناککراو کە لەسەری نووسرابوو "لا إلە إلا اللە" واتا "جگە لە خودا ھیچ خودایەک نییە "، لەنێوان منارەکانی مزگەوتی ئایاسۆفیادا ھەڵواسرا.