Mustafa Hatipoğlu,Mahmut Nabi
26 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2024
نیویۆرک ــ AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ھەروەھا ژمارەیەک پرسی ھەرێمی و جیھانیان تاوتوێ کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ٧٩ھەمینی خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، چاوی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کەوت.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەی نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و محەمەد شیاع سوودانی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دیدارەکەدا، پەیوەندییە دووقۆلێیەکانی نێوان تورکیا و عێراق، ھەروەھا ژمارەیەک پرسی ھەرێمی و جیھانی تاوتوێ کراون.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا و عێراق وەک دوو وڵاتی دراوسێ ھەنگاویان بەرەو باشترکردنی ھاریکارییەکانی نێوانیان ناوە کە سوودی بۆ ھەردوو وڵات و ناوچەکە دەبێت، بە تایبەتیش لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و ھاریکاریی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە سەرکۆمار ئەردۆغان ھەروەھا جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەوڵی زیاتر بدات لە پێناو ڕێگریکردن لە ھەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ پەرەسەندنی ململانێیەکان لە ناوچەکە.
ھەروەھا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاندووە: "بەدڵنیاییەوە ئیسرائیل لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە فەڵەستین ئەنجامی داون، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت ".