Abdullah Shukur
10 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2016
ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان(ھەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەی ئەو ھەواڵانەی کە گوایە پارتەکان دەنگدەر و متمانەیان لەدەستداوە گوتی: " پێچەوانەی ئەوەی کە باس دەکرێت ھەدەپە لە روانگەی خەڵکەوە متمانە و دەنگدەری لەدەستنەداوە".
دەمیرتاش لەگەڵ چەندین پەرلەمانتاری ھەدەپە بەشداری لە کۆبوونەوەی راوێژکاری چەند چینێکی ئیسلامی کرد.
دەمیرتاش پێش کۆبوونەوەکە ھەڵسەنگاندنی بۆ رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
دەمیرتاش گوتیشی: "ئێمەش لێکۆڵینەوەی خۆمان کردووە، پێچەوانەی ئەوەی کە باس دەکرێت ھەدەپە لە روانگەی خەڵکەوە متمانە و دەنگدەری لەدەستنەداوە. بابەت لەدەستدان و زیادکردنی دەنگدەر نییە بەڵکو ئەوەی کە تورکیا بەداخەوە ئێستا گیان و خوێن لەدەستدەدات. ئەوە لە لای ئێمە گرنگە".
لەبارەی ئەوەی کە مافی ھاوڵاتیبوون لەو کەسانە دەستێنرێتەوە کە ھاوکاری تیرۆر دەکەن، دەمیرتاش گوتی: " مەرجەکانی لێسەندنەوەی مافی ھاوڵاتیبوون ئەوەندە ئاسان نییە. ئەم نیشتمانە نیشتمانی ھاوبەشی ھەمووانە. پێویستە ھەموو کەسێک باوەڕ بەوە بکات".