Muhammet Ali Kemal
04 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2016
سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماری دیاربەكر بەتۆمەتی ''هاندانی خەڵك بۆ رق و دوژمنایەتی بەشێوەیەكی ئاشكرا'' و ''ئەندامبوون لە رێكخراوی تیرۆریستی چەكداریدا'' سكاڵانامەیەكی لەسەر هەریەك لە هاوسەرۆكانی هەدەپە سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ و هەر سێ پەرلەمانتاری ئەو پارتە سەلما ئرماك، سری سورەییا ئۆندەر و ئەرتوغروڵ كوركچو ئامادەكردووە و بەمەبەستی هەڵگرتنی پارێزبەندییان، رەوانەی وەزارەتی دادی كردووە.

سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی ئەو لێكۆڵینەوەیەی كۆتایی پێ هێنا كە دەستی پێ كردبوو لەسەر گوتەكانی هەریەك لە دەمیرتاش، یوكسەكداغ، ئرماك، ئۆندەر و كوركچو لەبارەی بەناو ''خۆبەڕێوەبەری'' لە ٢٦ی كانوونی یەكەمی رابردوودا لە كۆنگرەی ئاسایی جڤاكی دیموكراتیك كە ماوەی دوو رۆژی خایاند، كردبوویان.
لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەكاندا سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی بە تۆمەتی ''هاندانی خەڵك بۆ رق و دوژمنایەتی بەشێوەیەكی ئاشكرا''و ''ئەندامبوون لە رێكخراوی تیرۆریستی چەكداریدا'' سكاڵانامەی لەسەر هەریەك لە سەڵاحەددین دەمیرتاش، فیگەن یوكسەكداغ، سەلما ئرماك، سری سورەییا ئۆندەر و ئەرتوغروڵ كوركچو ئامادەكردووە و داوایكردووە بەهۆی ئەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو گومانلیكراوانە كراوە یاسایین و بەپشتبەستن بە ماددەی ٨٣ی دەستوور ''پارێزبەندیی یاساییان لەسەر هەڵبگیرێت''.
سكاڵانامەكە بۆ ئەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت، رەوانەی وەزارەتی داد كراوە.