Hemın Othman Mohammed
04 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2016
یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی عومه‌ر چەلیک رایگه‌یاند: "مانەوەی کەسێک بەسەر سووریاوە کە دەستی هێندە سوور بێت بەخوێن، دامەزراندنی حکوومەتێک لە ژێر سایەی کەسێکی وەهادا کە ئۆپۆزسیۆنیش بچێتە ژێرباری، شەرعیەتدانە بەو ڕەشەکوژییە. ئەوکات نەک داواکاری گەلی سووریا بەجێ نایەت، بەڵکو شەرعییەت دەدرێت بە ڕەشەکوژییەکان .ئەمە زۆر ناشەرعییە".
هاوكات سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی سووریا كه له جنێڤ به‌ڕێوه ده‌چن، چه‌لیك لە درێژەدا گوتی: "ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده بچێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ، ناتوانێت له ریزی ئۆپۆزسیۆندا دابنیشێت، به‌ڵكو له ریزی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د داده‌نیشێت چونكه پێكهاتهیهكە له‌گه‌ڵ رژێمدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی دیكه‌دا ده‌جه‌نگێت كه داعشه، ناكرێت ناسنامه‌ی تیرۆریست له‌سه‌ر په‌یه‌ده هه‌ڵبگیرێت".