Mohammed Baqi Hussein
04 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2016
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە میانی وتارەكەیدا لە دەستپێكی "كۆنفرانسی یارمەتی بۆ سووریا و ناوچەكە"دا گوتی: "ئەمڕۆ مرۆڤایەتی دوو دوژمنی هەیە، تیرۆریزمی رژێمی ئەسەد و داعش. پێویستە شان بەشانی یەكتر بوەستینەوە دژی ئەوانەی تاوانی جەنگ ئەنجامدەدەن".
داودئۆغڵو رایگەیاند كە 10 هەزار پەنابەری نوێی سووری لە دەروازەی سنووری كلیس لەچاوەڕوانیدان.
داودئۆغڵو گوتی: "به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆسەر پارێزگای حه‌له‌ب 10 هه‌زار په‌نابه‌ری نوێی سووری له ده‌روازه‌ی سنووری كلیس له‌چاوه‌ڕوانیدان. 60-70 هه‌زار نیشته‌جێی كه‌مپه‌كانی باكووری حه‌له‌ب به‌ره‌و توركیا دێن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كە توركیا 10 ملیار دۆلاری بۆ پەنابەرانی داڵدەدراوی نێو كەمپەكانی خەرج كردووە و رەنگە 20 ملیاری دیكەش لە شارەكانی دیكە و بوارەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتیدا خەرجكرابێت.
داودئۆغڵو ئاماژەی بە هەڵپەساردنی دیدارەكانی جنێڤ دا و رایگەیاند، "بەداخەوە قۆناغی یەكەمی دیدارەكانی جنێڤ كۆتایی هات. لەبەرچی؟ چونكە رژێم لەكاتێكدا دەچێت بۆ جنێڤ، بەردەوامی دەدات بە هێرشە ئاسمانییەكانی بۆسەر سڤیل، خوێندنگە و نەخۆشخانەكان لە حەلەب و لازقییە".