Mehmet Dayan,Mohammed Baqi Hussein
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2019
هەكاری - AA
تیمی سەوڵ لێدان (رافتینگ)ی زاپ لە شارۆچكەی چوكورجا سەربە پارێزگای هەكاری، بەشداری لە پاڵەوانێتیی رافتینگی توركیادا دەكات.
قایمقامی چوكورجا، تەمەل ئایجا تیمی سەوڵ لێدان (رافتینگ)ی زاپی بەسەركردەوە كە 10 بۆ 14ی نیسان بەشداری لە پاڵەوانێتیی سەوڵ لێدان (رافتینگ)ی دێرسم-دا دەكات.
تەمەل ئایجا هیوای سەركەوتنی بۆ تیمەكە خواست و گوتی: "ئێمە وەك قایمقامیەت و دامەزراوەكانی دیكە پشتگیریی تیمەكەمان دەكەین. خۆشحاڵین بە بەشداریكردن لە پاڵەوانێتیی توركیادا".