Yılmaz Kazandıoğlu
02 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2016
هه‌كاری
له ئۆپه‌راسیۆنێکی دژی په‌که‌که‌دا له ناوچه‌ی چوكورجای پارێزگای هه‌كاری، سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها زیاتر له 20 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، هێزه ئه‌منییه‌كان له ده‌وروبه‌ری چوكورجا به‌پشتیوانیی ئاسمانیی ئۆپه‌راسیۆنێكیان دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكردووه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون، برینداره‌كان گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی هه‌كاری.
هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا زیاتر له 20 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه.