Yılmaz Kazandıoğlu,Mehmet Dayan,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
17 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2019
هه‌كاری - AA
ئه‌و به‌رهه‌مه سروشتییانه‌ی له شارۆچكه‌ی چوكورجا سەربە پارێزگای هه‌كاری به‌رهه‌مده‌هێنرێن، به ماركه‌ی "زاپ" ده‌فرۆشرێن.
له ناوچه‌ی چیمه‌نی گوندی گونێش خوانی به‌یانی به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی ناوچه‌كه پێشكه‌ش به‌و رۆژنامه‌نووس و سهردانكهرانه كرا كه سه‌ردانی شارۆچكه‌كه‌یان كردبوو به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی ناساندنی به‌رهه‌مه سروشتییه‌كان.
پاشان سه‌ردانكه‌ران به‌و كارگه مێژووییه‌دا گه‌ڕان كه مێژوویه‌كی 400 ساڵی هه‌یه و له نزیكه‌وه دروستكردنی راشییان بینی.
دواتر به ئاماده‌بوونی جێگرانی پارێزگاری هه‌كاری، مسته‌فا پاڵا و عه‌زیز گۆلباشی و قایمقامی چوكورجا، ته‌مه‌ل ئلیجا و میوانان رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌و بینایه به‌ڕێوه‌چوو كه ناوه‌ندی پشتیوانی خێزان، دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌می ماركه‌ی زاپ و ئه‌و چێشتخانەی تیادایه كه خوانی نه‌ریتی ناوچه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.
دوای رێوڕه‌سمه‌كه سه‌ردانكه‌ران به دامه‌زراوه‌كه‌دا گه‌ڕان و ئه‌و به‌رهه‌مه سروشتییانه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه كه بۆ فرۆشتن خراونه‌ته‌ڕوو.
دواتر له هۆڵی كۆنفرانسی ئه‌حمه‌دی خانی خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی شه‌هید بیلال سۆیبیلگینچ، به‌رنامه‌ی ناساندنی ماركه‌ی زاپ رێكخرا.
هاوكات له چوارچێوه‌ی "پرۆژه‌ی دۆڵی زاپ" كه له لایه‌ن شاره‌وانی و قایمقامییه‌تی چوكورجا پشتیوانی ده‌كرێت زانیاری له‌باره‌ی به‌رهه‌مه سروشتییه‌كانی وه‌ك برنج، گه‌نم، گوێز، گه‌نمه‌شامی، كونجی، ماش، مێووژ، هه‌نجیر، توو و باسق و سچوق خرایه‌ڕوو كه له شارۆچكه‌كه‌دا به‌رهه‌مده‌هێنرێن.
جێگری پارێزگاری هەکاری، مستەفا پاڵا لێرەدا گوتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، شارۆچكەكە كە ساڵانی پێشوو لەگەڵ بابەتە ئەمنی و رووداوە تیرۆریستییەكاندا ناویدەبرا، لەئێستادا بە سەركەوتنەكانی لە دەستی كار، گەشتیاری، جوانیی سروشت، كشتوكاڵ، جووتیاری و لێهاتوویەكانیان ناوی دەركردووە.
قایمقامی چوكورجا، ته‌مه‌ل ئایجا لای خۆیەوە ئاماژەی بەوەدا، چوكورجا خاوەنی مرۆڤگەلێكی باش و جوگرافیایەكی جوانە.
ناوبراو رایگەیاند، پێویستە ناوچەكە جیاواز لە تەواوی ناوچەكانی توركیا بناسێندرێت و بڕیاریانداوە بە ئەنجامدانی هەندێك پڕۆژە و گوتی:
"بەرهەمە خۆماڵییەكانی شارۆچكەكەمان بینی. سەرەتا راشی، بێگومان لەپاڵ راشیدا بەرهەمی دیكەشمان زۆرە. لە ماش و فاسۆلیاوە تا برنج و گوێز و هەنگوین، بەرهەمی زۆرمان هەیە. ئێمە بڕیارمانداوە ئەمانە بكەینە ماركە و پێشكەش بە مرۆڤەكانی بكەین. پێم وایە پڕۆژەكانی زاپ بڵاودەبنەوە و دەبنە مۆدێل".