Hemın Othman Mohammed
28 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2016
به‌خێوكردنی بزنی سانێن له هه‌كاری ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌ده‌ست هێنا.
دوو بزن و سابرێنێك كه له ئیزمیره‌وه هێنرابوونه گوندێكی هه‌كاری دوو کاریلەیان بووه، به‌مه‌ش ژماره‌ی بزنی سانێن له‌و گونده‌دا گه‌یشتۆته پێنج سەر.
بزنی سانێن له ساڵێكدا ده‌توانێت دووجار بزێت، ئه‌مه‌ش به‌لای گوندنشینه‌كانه‌وه به گرنگ داده‌نرێت.
عه‌بدوڵڵا ئێر كه شوانە، ده‌ڵێت: "خستنه‌وه‌ی دوو کاریلە بەهۆی ئەم بزنانەوە دڵخۆشی كردووین. به‌ئومێدێكی زۆره‌وه ئه‌و بزنانهمان له‌وپه‌ڕی توركیاوه هێناوه بۆ ئێره. دوو كاریلەیان بووه. ئومێده‌وارین به‌ئیزنی خوا له ساڵانی داهاتوودا ژماره‌یان زیاد بكات".
ئه‌ندازیارێكی كشتوكاڵی به‌ناوی سه‌یڤان یاكار، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بزنی سانێن له كه‌ش و هه‌وای له‌باردا به‌رهه‌می زۆر ده‌بێت و گوتی: "بزنی سانێن جۆرێكی بزنه كه به‌رهه‌می زۆری هه‌یه، هه‌ركاتێ هه‌لومه‌رجی بۆ بڕه‌خسێندرێت 5-7 لیتر شیر ده‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بزنی سانێن به سكێك دوو بێچووی ده‌بێت. هه‌روه‌ها له یه‌ك ساڵدا دووجار ده‌زێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته باش به‌خێو بكرێت. هه‌ركاتێ باش به‌خێو كرا، ئه‌وە له رووی بێچووخستن و شیردانه‌وه باش ده‌بێت".