Barış Gündoğan
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌ی چوكورجای سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری و ناوچه‌ی زاب له‌ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا و له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قێنرانه‌وه و فڕۆكه‌كان بەسەلامەتی گه‌ڕانه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كان.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، شه‌وی رابردوو له‌نێوان كاتژمێر 02:28 بۆ کاتژمێر 02:42 به‌كاتی ناوخۆی توركیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپا ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌ی چوكورجای سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری و ناوچه‌ی زاب له‌ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قێنرانه‌وه و فڕۆكه‌كان بەسەلامەتی گه‌ڕانه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كان.
له‌لایه‌كیتره‌وه شه‌ش چه‌كداری په‌كه‌كه كه له كه‌مپه‌كانی ناو سنووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ڵاتبوون، به‌بێ چه‌ك له شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ربه پارێزگای شرنا‌خ خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد.
له مورشید پناری سه‌ربه پارێزگای ئورفا-ش چه‌كدارێكی په‌كه‌كه/ په‌یه‌ده كه هه‌وڵیدابوو له سووریاوه به‌ڕێگای نایاسایی خۆی بگه‌یه‌نێته ناو خاكی توركیا، ده‌ستگیركرا.
هێزه ئه‌منییه‌كان له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیاندا له ناوچه‌ی ئۆڤاجكی سەربە پارێزگای دێرسم، ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو گولـله‌ی دژه تانكدا گرت.
- په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی له سنوور
هێزه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی سنووره‌كان 621 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه هه‌وڵیانداوه له سووریاوه بپه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا و سێ كه‌سیش ده‌ستگیركراون كه هه‌وڵیانداوه له توركیاوه بچنه سووریا.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان سێ كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه له عێراقه‌وه هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان دابوو له سنوور. هاوكات 163 كۆچبه‌ر كه‌هه‌وڵی گه‌یشتنیان به دوورگه‌كانی یۆنان داوه، له‌كه‌ڵ 19 كه‌سی دیكه كه به‌نیاز بوون بگه‌نه بولگاریا ده‌ستگیركران.