Barış Gündoğan,Hemın Othman Mohammed
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری كار و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا، محەمەد موئه‌زینئۆغڵو رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌كی دابه‌شبوون هه‌بێت، ئه‌وا سیستمی په‌رله‌مانی مه‌ترسیی دابه‌شبوون زیاد ده‌كات".
موئه‌زینئۆغڵو بووه میوانی مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و، باسی له پرسەکانی رۆژه كرد و، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئێوه بۆچی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بۆ توركیا به‌پێویست ده‌زانن؟ چۆن هه‌لسه‌نگاندن بۆ ئه‌و مشتومڕانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو به 'مه‌ترسی دابه‌شبوونی توركیا' له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر سیستمی سه‌رۆكایه‌تی نه‌یه‌ته ئاراوه توركیا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی دابه‌شبوون ده‌بێته‌وه، موئه‌زینئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه جه‌هه‌په، هه‌موو مه‌نهه‌ج و چه‌مكی تێگه‌یشتنی سیاسی لای خه‌ڵك له‌سه‌ر ترس دامه‌زراوه.
گوتیشی: "له‌سه‌ر ترساندنی گه‌ل. له‌ڕاستیدا ناو به‌ناو ئه‌و دژبه یهكیه به هاوڕییانی جه‌هه‌په-ی و هاووڵاتییان ده‌ڵێم: 'ئێوه ده‌ڵێن دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئه‌تاتورك، ئه‌تاتوركچێتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له چه‌مكی ئه‌تاتوركدا شتێك نییه به‌ناوی ترسه‌وه. به‌ڵكو متمانه‌ی به گه‌ل هه‌یه، به‌یه‌كه‌وه بوون هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌لدا'. با ئاوڕێك بۆ دواوه بده‌ینه‌وه و كه‌مێ رابمێنین، گه‌ر بیرتان بێت كه ئاك پارتی دامه‌زرا ده‌گوترا 'كۆماری له‌ده‌ست ده‌چێت، عه‌لمانی له‌ده‌ست ده‌چێت'، كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كۆماریان رێكخست، بۆچی؟ چونكه ئه‌یانگوت كۆماری له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت. له 2007دا كاتێک سهركۆمار هه‌ڵده‌بژێردرا، كه‌مپینێكی ترسیان رێكخست له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسەری سهركۆمار باڵاپۆش بوو. سیناریۆی ترسیان داده‌ڕشت و ده‌یانگووت ئه‌گه‌ر ئاك پارتی ده‌ربچێت ئه‌مه ده‌بێت، ئه‌وه ده‌بێت، لێكترازان روو ده‌دات، ئه‌و شوێنانه داده‌خرین. ئێستاش كه باسی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت ده‌ڵێن توركیا دابه‌ش ده‌بێت. له بنه‌ما و فیتره‌تی جه‌هه‌په‌دا كێشه‌یه‌ك هه‌یه. ئه‌و كێشه‌یه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌یه‌كه له ئهتاتوركێتی و دیدی ئه‌تاتوركه‌وه هاتووه، كاتێک جه‌هه‌په ئه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كات، ئه‌وا ره‌نگ نییه هاوكار بێت بۆ ئه‌م وڵاته و سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته".