Sidar Can Eren,Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
دیرسم - AA
چه‌می مونزور كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌ی ناوچه‌ی پاراستنی كولتوور و سروشتی ئه‌رزه‌ڕۆم-ه‌وه له ساڵی 2001دا به ناوچه‌ی پله یه‌كی سروشتی ناسێندراوه، له‌وه‌رزی پاییزدا جوانیه‌كی جیاواز به گه‌شتیاران ده‌به‌خشێت.
چه‌می مونزور كه 80 كیلۆمەتر له ناوه‌ندی شاری دێرسم-ه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته گوندی زیرایه‌ت كه 17 كیلۆمەتر له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئۆڤاجكهوه دووره، ساڵانه هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆی و بیانی له‌خۆده‌گرێت.

ته‌واو سروشتی بوونی چه‌می مونزور چوار وه‌رزه‌ی ساڵ بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران، ئه‌و ئاوه‌ی له بنی تاشه به‌رده‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت چه‌ندین تاڤگه‌ی بچووكی دروستكردووه و تێكه‌ڵبوونی گه‌ڵای وه‌ریوی دره‌خته‌كان له وه‌رزی پاییزدا جوانیه‌كی قه‌شه‌نگی دروستكردووه.
چه‌می مونزور كه یه‌كێكه له شوێنه سروشتی، كولتووری و گه‌شتیاره‌كانی شاره‌كه، به‌پێی ئه‌فسانه شوانێك به‌ناوی مونزور كاتێک شیری ده‌ستی رژاوه‌ته سه‌ر زه‌ویه‌كه ئه‌و كانیاوه دروستبووه.
چه‌می مونزور كه به‌لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه شوێنێكی پیرۆزه ژیان به پاركی میلـلی دۆڵی مونزور ده‌به‌خشێت.