Hemn Osman
30 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2015
نزمترین پلهکانی گهرما له شهودا له ناوچهی خۆرههڵاتی ئانادۆڵو له شاری ئاگری تۆمار كرا، كه 10 پلهی ژێر سفری سەدی بوو. له بهیانیشهوه بهفربارین له ناوچهكهدا دهستی پێ كردووه.
بەپێی زانیارییەکان، لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو كە لە ژێر كاریگەری پەستانی بەرزی سیبیریادایە، نزمترین پلەكانی گەرما لە شەودا لە شاری ئاگری تۆمار كراوە كە 10 پلەی ژێر سفری سەدی بووە. لە ناوچەكانی دیكەش پلەكانی گەرما لەژیر سفرەوە بوون بەجۆرێك لە ئەرزینجان و قەرس -9، لە ئەردەهان -3، لە ئەرزەڕووم -6، لە ئیدر -2، لە دێرسم -3.
وەك چاوەڕوان دەكرا، لە بەیانییەوە بەفربارین لە ناوچەكە دەستی پێ كردووە. پێشبینیش دەكرێت ئەو بەفربارینە ناوبەناو تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، سێی كانوونی دووەمی ٢٠١٦ بەردەوام بێت.
پێشبینیش دەكرێت بەرزترین پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ لە پارێزگاكانی ناوچەكە بەم شێوەیە بێت: لە تونجەلی (دێرسم) 9، لە ئەرزینجان 4، لە ئیدر 3، لە ئەردەهان سفر و لە پارێزگاكانی دیكەشدا لە خوارووی سفرەوە بێت وەك لە قەرس و ئەرزەڕووم -1، لە ئیدر -3.