Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2015
داواکاری گشتیی ئەنقەرە دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی رایگەیاند کە بە نیاز بوون لە شەوی سەری ساڵدا تەقینەوە ئەنجام بدەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەكانی داواكاری گشتیی و ئاسایش دەستیان خستووە، دوو كەس كە بەنیاز بوون لە شەوی سەری ساڵدا لە دوو خاڵی جیای ناوەڕاستی ئەنقەرەدا تەقینەوە ئەنجام بدەن، دەستگیر كراون.
دوای لێكۆلینەوە دەركەوت كە ئەو دوو كەسە ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشن.
لەكاتی دەستگیركردنی ئەو دوو كەسە هەروەها دەست گیرا بەسەر ئەو پشتێنە بۆمبڕێژكراوانەدا كە ئامادەیان كردبوو بۆ ئەوەی لە شەوی سەری ساڵدا كردەی خۆكوژی پێ ئەنجام بدەن.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی ئاسایش پشتێنەكان تەواو ئامادەكرابوون و ئەو دوو تیرۆریستە تەنها چاوەڕوانی شەوی سەری ساڵیان دەكرد.
ئەو دوو تیرۆریستە لە ١٠ی ئەم مانگە بەپاس چوونەتە ئەنقەرە و لەو كاتەوە سەرگەرمی داڕشتنی پیلانەکەیان بوون تاوەكو زیان لە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان بدەن و شاری ئەنقەرە خەڵتانی خوێن بکەن.