Mohammed Baqi Hussein
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2016
له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بە هۆکاری نادیار له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی بینایه‌ك له گه‌ڕه‌كی فیروزئاغای شاری ئیستانبوڵ، كه‌سێك بریندار بوو.
ئه‌و شوقه‌یه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تێیدا رووی داوه چۆڵ بووه، به‌ڵام به‌هۆی پارچه‌وه كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی بیناكه برینداربووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، ته‌قینه‌وه‌كه له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی بینایه‌كدا له گه‌ڕه‌كی فیروزئاغا رووی داوه و به‌هۆیه‌وه جامی بیناكه به‌سه‌ر تاكسییه‌كدا هاتووه‌ته‌خواره‌وه كه له به‌رده‌م بیناكه‌دا راگیراوه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش لهشوقهكهدا ئاگركه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌ستبه‌جێ دوای ته‌قینه‌وه‌كه ئۆتۆمبێلەکانی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كرا.
شۆفێری ئه‌و تاكسییه‌ی پارچه‌كانی به‌ركه‌وتبوو برینداربوو. دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه به‌ده‌م شۆفێره‌كه‌وه رۆیشتن و له تاكسییه‌كه ده‌ریان هێنا و گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.
جگه له برینداربوونی شۆفێری تاكسییه‌كه، زیان به‌ر تاكسییهكهشی كه‌وتووه.
راگه‌یه‌نرا ئه‌و شوقه‌یه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه تێیدا رووی داوه چۆڵه و هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ش نه‌زانراوه.
هاوكات لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكرد.