Hemın Othman Mohammed
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2016
تۆمه‌تبار ئاتاڵای فیلیز، كه به گومانی ئه‌نجامدانی سێ تاوان كه له ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ ئه‌نجامدراون و پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا، له شارۆچكه‌ی مه‌نده‌ره‌سی ئیزمیر ده‌ستگیر كرا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگری تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارۆچكه‌ی مه‌نده‌ره‌س، ده‌ستیان به‌كار كرد بۆ پشكنینی مینی پاسێك كه له شارۆچكه‌ی مهندهرهسهوه به‌ره‌و ئیزمیر ده‌چوو و كه‌سێكی هاوشێوه‌ی ئاتاڵای فیلیزی تێدابوو.
تیمه‌كه، له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارۆچكه‌كه مینی پاسه‌كه‌یان راگرت و كه‌سی گومانلێكراویان برد بۆ ئاسایش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی په‌نچه مۆر و دەرخستنی ناسنامه‌كه‌ی.
پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه‌وا گومانلێكراوه‌كه ئاتاڵای فیلیزه، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی سێ تاوان پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس بڵاوی كردەوه كه به‌دوای گومانلێكراوێكی له‌و شێوه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێت، له زۆر شاره‌وه هه‌واڵ به پۆلیس درابوو كه ئه‌و كه‌سه‌یان بینیوه.