Betül Yürük
31 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
نەتەوە یەکگرتووەکان- AA
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ستێفان دوجاریک لە میانی لێدوانی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا باسی لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیر کرد و ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوابەدوای بوومەلەرزەکە پەیوەندییان بە بەرپرسانی تورکیاوە کردووە.
دوجاریک جەختی لەوەش کردەوە کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە لە پەیوەندیدادەبن و ئامادەشن وەک رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکاری پێشکەشی لێقەوماوان بکەن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٦ کەناراوەکانی شارۆچکەی سەفەریهیسار سەر بە پارێزگای ئیزمیری هەژاند و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤١٩ کەسی دیکەش برینداربوونە.