نەتەوەیەکگرتووەکان
گێری کوینلن، نوێنەری هەمیشەیی ئوسترالیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مانگی ئەیلول، بانهێشتی لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکەی کرد بەمەبەستی تاووتێکردنی دۆخی سوریا کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە کە لە سەعات ٢٣:٠٠ دەس پێ دەکات، تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردنی دۆخی سوریا.
لۆرەنت فابیەس وەزیری دەرەوەی فرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئەمڕۆ بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەو پرسە بەشێوەیەکی بەرجەستەکراو لە شێوەی گەڵاڵەیەک پێشکەش بەئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات. لەو گەڵاڵەیەدا داوا دەکەین هێرشەکەی ٢١ی ئاب سەرکۆنە بکرێ و عەمبارەکانی چەکی کیمیایی رژێمی ئەسەدیش دوای گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی دیکە لەناویان بەرێت.
پاش لێدوانەکەی فابیەس، ٣ لە ئەندامە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە پێک هاتوون لە ئەمەریکا و ئینگلتەرە و فرەنسا، لە نێوان خۆیان ئەمپرسەیان تاووتوێ کرد.
هەر ئەمڕۆ پاش ئەوەی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە روسیاش یەکێکە لەوان، داوایان کرد ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆببێتەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنەکە داوای کۆبوونەوەی لە ئەندامەکانی کرد.