Rewa Mahmut Hasan
20 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری، لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی محەمەد جەواد زەریف کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدرا و سێ سەعاتی خەیاند، دواتر کیری وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە و رایگەیاند کە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی تەواوی بەندەکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمی جێبەجێ بکرێت وەک ئەوەی پێویست دەکات و هەموو لایەک وەک یەک سوود لە بەندەکانی رێککەوتننامەکە وەربگرن.
لای خۆیەوە محەمەد زەریف ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەکە زیاتر تەرخانکرابوو بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی و رایگەیاند کە رۆژی هەینی داهاتوو کۆبوونەوەی دیکە ئەنجامدەدەن.
زەریف گوتی: "بۆ ئەوەی گەلی ئێران زۆرترین سوود لە رێککەوتننامەکە وەربگرێت هەموو رێوشوێنێک دەگرینە بەر".