نیویۆرک
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی گشتی ئەنجومەنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو پێنج کورسییەی ئەندامانی کاتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ھەڵبژاردن دەکرێ و ئەو پێنج ئەندامەش لەنێو ١٠ وڵاتی ئەندامی کاتی ئەنجومەنی ئاسایشیدا ھەڵدەبژێردرێن.
لە کێشوەری ئەفریقیا مەغریب و تۆگۆ، لە ئاسیا و رۆژھەڵاتی ئاسیا پاکستان، لە ئەمەریکای لاتین و کارائیب گواتیمالا و لە رۆژھەڵاتی ئەوروپا ئازەربایجان بۆ خۆلی ساڵی ٢٠١٤- ٢٠١٥ کورسییەکانی خۆیان وەک ئەندامی کاتی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان چۆڵ دەکەن.
بڕیارە ھەریەک لە وڵاتانی چاد و نێجیریا لە کێشوەری ئەفریقیا، لە ئاسیا و رۆژھەڵاتی ئاسیا عەرەبستانی سعوودیە، لە ئەمەریکای لاتین و کارائیب چیلی و لە رۆژھەڵاتی ئەوروپا لیتوانیا بۆ پڕ کردنەوەی ئەو کورسییانە خۆیان ھەڵبژێرن.