"ئاوارە بوونی ٣٥٠ ھەزار یەمەنی لە ساڵی ٢٠١٩دا"
- رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٩دا، ٣٥٠ ھەزار ھاووڵاتی یەمەنی ئاوارەبوون.
Yemen
یەمەن ـ AA
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند کە نزیکەی ٣٥٠ ھەزار ھاووڵاتی یەمەنی لە ساڵی ٢٠١٩دا، بە ھۆی بەردەوامی جەنگی ئەو وڵاتەوە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێھێشتووە و ئاوارەبوون.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لەسەر پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئەو ٣٥٠ ھەزار کەسە تەنھا لە میانی ئەمساڵدا، ئاوارەبوون.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانیان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ گەیاندنی ھاوکاری بە ئاوارەکان و رەخساندنی کەش و شوێنی لەبار بۆ نیشتەجێبوونیان لە ناوچەکانی تری یەمەن.
یەمەن بۆ پێنجەم ساڵی لەسەر یەکە بووەتە گۆڕەپانی شەڕو پێکدادانی نێوان ھێزەکانی سەربە حکوومەت و چەکدارانی حووسی کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و دەستیان بەسەر چەندین پارێزگای وڵاتەکە لەنێویاندا سەنعای پایتەخدا گرتووە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە.
بەگوێرەی ئامارە نێودەوڵەتییەکان کە لە ١٧ی حوزەیرانی رابردوو راگەیەندرا، بە ھۆی پێکدادانەکان لە ٣٠ بەرەی وڵاتەکەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ەوە کوژرانی ٧٠ ھەزار کەسی بەدوای خۆیدا ھێناوە.