AA
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستێفان دوجاریك سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو به مه‌به‌ستی لكاندنی یه‌كه جوولهكهنشینه نایاساییه‌كانی دۆڵی ئوردن له كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو رایگه‌یاند ''ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێشێلكارییه‌كی جددیی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، زیان به ده‌رفه‌تی ژیانه‌وه‌ی دانوستانه‌كان و ئاشتیی له ناوچه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و به‌جددیی توانای جێبه‌جێكردنی چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت، له‌بارده‌بات".
ستیفان دوجاریك راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ڵببژێردرێته‌وه ئه‌وا یه‌كه جوولهكهنشینه نایاساییه‌كانی دۆڵی ئوردن له كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو، به ئیسرائیله‌وه ده‌لكێنێت.
ستیفان دوجاریك جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس هه‌ست به نیگه‌رانیی له‌باره‌ی لێدوانەكانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو ده‌كات و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هاتووه:
''ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێشێلكارییه‌كی جددیی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، زیان به ده‌رفه‌تی ژیانه‌وه‌ی دانوستانه‌كان و ئاشتیی له ناوچه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و به‌جددیی توانای جێبه‌جێكردنی چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت، له‌بارده‌بات".
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌پێویستی زانیوه كێشه‌ی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سنووره‌كانی به‌ر له ساڵی ١٩٦٧دا له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت، تاوتوێ بكرێت.
- به‌ڵێنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بۆ لكاندنی ئه‌و شوێنانه به خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئيسرائيل كه بڕیاره له ١٧ی ئه‌یلوولدا به‌ڕێوه‌بچێت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر بێت و دووباره هه‌ڵببژێردرێته‌وه ''له ماوه‌یه‌كی كورتدا'' به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا، دۆڵی ئوردن كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری خۆرئاوا به ئیسرائیله‌وه بلكێنێت.
بێنیامین ناتانیاهو به‌ر له هه‌ڵبژاردنی گشتیی رابردوو کە لە نۆی نیسانی ٢٠١٩ ئەنجامدرا، هه‌مان به‌ڵێنی دابوو له حاڵه‌تی سەرکەوتنی و پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی. لای خۆشییه‌وه باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل، ده‌یڤید فریدمان پشتیوانیی له ناتانیاهو كردبوو، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئیسرائیل "مافی خۆیه‌تی" هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ناری خۆرئاوا به وڵاته‌كه‌یه‌وه بلكێنێت.
ئیسرائیل له كه‌ناری خۆرئاوا كه له ساڵی ١٩٦٧دا داگیریكردووە نزیكه‌ی ٢٥٠ یه‌كه‌ی جووله‌كه‌نشینی نایاسایی هه‌یه كه زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار جووله‌كه‌ی تیادا نیشته‌جێیه.
به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان ته‌واوی ئه‌و یه‌كه جوولهكهنشینانهی له‌و خاكهدان كه ئیسرائیل داگیریكردووه به نایاسایی داده‌نرێن.