ئه‌رجه‌نتین.. خۆپیشاندان دژبه حكوومه‌ت
- پشێوی له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران دروست بوو كه ده‌یانویست به به‌رده‌م وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێپه‌ڕن.
Buenos Aires
بۆینس ئیرس - AA
له خۆپیشاندانی دژبه حكوومه‌تدا له ئه‌رجه‌نتین، پشێوی له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران دروست بوو كه ده‌یانویست به به‌رده‌م وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێپه‌ڕن.
له شاری بۆینس ئایرس پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین، هه‌زاران كه‌س به رابەرایه‌تی ژمارەیەک لە رێكخراوەکانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چه‌پڕەوه‌كان، ٤٨ كاتژمێر خیوه‌تیان هه‌ڵدا و تا به‌رده‌م وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی رێپێوانیان سازكرد.
به هۆی رێگرتنیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كه، پشێوی له نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران دروست بوو.
پۆلیس غازی فرمێسكڕێژی به‌كارهێنا و ئه‌وه‌یش بووه هۆی برینداربوونی زۆرێك له خۆپیشانده‌ران به‌سووكی.
له میانی پشێویه‌كه‌دا خۆپیشانده‌رێك ده‌ستگیركرا و دوو پۆلیسیش برینداربوون.
خۆپیشانده‌ران كه به هۆی ئه‌و قه‌یرانی ئابوورییه‌ی وڵاتی تێكه‌وتووه حكوومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و داوای كار و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن. باس له‌وەیش ده‌كه‌ن كه به‌رده‌م وه‌زاره‌ت چۆڵ ناكه‌ن.
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ك مانه‌وه‌ی شه‌وی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵكو داخستنی رێگاكه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ نه‌شیاوه و رێگه به‌وه ناده‌ن.
ئه‌رجه‌نتین كه وڵاتێكی کیشوەری ئه‌مریكای باشوورە، بەرلە هه‌ڵبژاردنه‌كان كه نزیك بووه‌ته‌وه ناو به ناو ده‌بێته شانۆی خۆپیشاندانه‌كان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌ندامانی چه‌ندین سه‌ندیكا و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كاته‌كانی به‌یانی له‌به‌رده‌م بینای سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت "كاسا رۆسا"دا خۆپیشاندانیان سازكرد.