Rewa Mahmut Hasan
12 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2015
ئورفا
كۆمەڵەی دانسی ئاگری ئانادۆڵو بەبۆنەی ١٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە، نمایشێکی تایبەتی ئەنجام دا.
بڕیارە چالاكییەكانی كۆمەڵەكە تا ٢٣ی كانوونی دووەمی داهاتوو لە شارەكانی ئەسكیشەهر و بورسا بەردەوام بێت، كە تێیدا موزیك و فیلمی تایبەت بە سەردەمی ئیمراتۆریەتی فارس و رۆما و سەلجوقیەكان و عوسمانیەكان نمایش دەكرێت.
سەرۆكی كۆمەڵەكە مستەفا ئەردۆغان ئاماژە بەوە دەكات كە نمایشی دووەمیان لە شاری ئورفا دەبێت كە تایبەتە بە ١٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنیان كە تێیدا چەندین دانس نمایش دەكەن.
ناوبراو ئاشكرای كرد كە دوای توركیا نمایشەكانیان بۆ ماوەی 45 رۆژ دەبەنە وڵاتی چین.