Arif Yusuf
10 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
بەغدا ــ AA
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە تا ئێستا ٣١٩ كەس كوژراون و ١٥ هەزار دیكەش برینداربوون.
گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ، عەلی ئەكرەم بەیاتی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە میانی خۆپیشاندانەكاندا تا ئێستا بوونەتە قوربانی، گەیشتووەتە ٣١٩ كوژراو و ١٥ هەزار بریندار.
لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە، عێراق رووبەڕووی شەپۆلێكی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بووەتەوە، شەپۆلی یەكەمی خۆپیشاندانەكان لە یەكی تشرینی یەكەمی رابردوودا دەستیپێكرد و ماوەی ھەفتەیەك بەردەوام بوو، شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەكانیش لە ٢٥ی ھەمان مانگ دەستیان پێكردەوە و بە بەردەوامی رووبەڕووبوونەوە و پێكھەڵپڕژان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكاندا روودەدات.
سەرەتا خۆپیشاندەران داوای باشكردنی خزمەتگوزارییەكان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی دەرفەتی كاریان دەكرد، بەڵام لەئێستادا، داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی دەكەن.