02 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2019
به‌غدا - AA
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له عێراق، موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به مانگرتنی گشتیی و چالاكی دانیشتن ده‌توانن پشتیوانی له‌و خۆپیشاندانانه بكه‌ن كه دژ به حكوومه‌ت له وڵات‌دا درێژه‌ی هه‌یه.
له په‌یامێكدا كه سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كان له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، موقته‌دا سه‌در ئاشكرایكرد، ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و رایگه‌یاند: ''ده‌توانین به مانگرتنی گشتیی و چالاكی دانیشتن كه هه‌موو گه‌ل به‌شداری تێدا بكات پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ین''.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در راشیگه‌یاندووه ''پێمانوایه گۆڕینی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی گه‌ل ئه‌نجامی ده‌دات بۆ خۆپیشاندانێك كه ناوی رهوتهكهمان هه‌ڵده‌گرێت له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی نییه. به پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانمان به شۆڕشگێڕانی چاكسازی (ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در) ده‌دا به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ن''.
موقته‌دا سه‌در جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه قبووڵی ناكه‌ن توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنرێت.