Hemn Baban
02 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2019
هه‌ولێر-AA
جێگری سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان،جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئاشكرایكرد پێناچێت خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به پاڵنه‌ری نێوخۆیی عێراقی ئه‌نجامدرابن، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ست و ئامانجی ده‌ره‌كیی له پشته‌وه‌یه.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه له نووسینێكدا له‌ژێر ناونیشانی "كێ له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه‌یه؟" رایگه‌یاندووه "پێده‌چێت خۆپیشاندانه‌كان، كه به‌ره‌و فراوانتربوون ده‌چێت و له‌سه‌ره‌تاوه به‌توندوتیژیی ده‌ستیپێكرد، زیاتر ده‌ست و پاڵنه‌ری ده‌ره‌كیی و ئامانجی ده‌ره‌كیی له پشته‌وه بێت و ئه‌مه‌ش دیاره له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ كام له دوو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ململانێیه‌كان له‌عێراق نابێت".
ئیمینكی كه ئه‌م نووسینه‌ی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه، راشیگه‌یاندووه "رووخان یان كه‌وتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ كام له ئه‌مریكا و ئێران نییه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر هۆیه‌كی زۆر ساده، له حاڵه‌تی روودانی ئه‌وه‌دا زۆر قورس ده‌بێت حكوومه‌تێكی ته‌وافوقیی نوێ درووستبكرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "بۆیه پێمان وایه پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌م خۆپیشاندانانه، له‌پێناو زه‌مینه‌سازیی، پێدانی ره‌وایه‌تی سیاسیی و پهردهپۆشكردنێكه بۆ ئه‌گه‌ری كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی".