مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی دەکات
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە سیناتۆری ئەمریکی، تامی باڵدوین و شاندی یاوەری کرد.
Arbil
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە سیناتۆری ئەمریکی، تامی باڵدوین و شاندی یاوەری کرد.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە دیدارێکدا کە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر، ستیڤن ڤەیگن ئامادەی بوو، پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و بارودۆخی ئاسایش لە ناوچەکە و جموجۆڵی شانە نووستووەکانی داعش تاوتوێ کران.
لەمیانی دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەداوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بە باشی بەڕێوەدەچن و سەرۆکوەزیرانی عێراق تێگەیشتنێکی باشی بۆ تەوەرەکانی گفتوگۆکە ھەیە.
مەسرور بارزانی راشیگەیاند "ئومێد دەکەین لە سەر بنەمای دەستوور بگەینە رێککەوتن. گرژبوونی بارودۆخ لە عێراق و ناوچەکە لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکەدا نییە".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە جموجۆڵ و ھەڕەشەکانی داعش کرد لە چەند ناوچەیەکی عێراق کە ھەڕەشەی گەورە و جددین بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە و پێویستی بە ھەماھەنگی زیاتر ھەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەیان.