Mohammed Baqi Hussein
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
جنێڤ - AA
- راپۆرتی پلانی هاوكاریی مرۆیی بۆ ساڵی 2017ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای گەورەترین هاوکاریی مرۆیی لەمێژووی رێکخراوەکەدا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە لەساڵی داهاتوودا لەسەرانسەری جیهاندا 92 ملیۆن و 800 هەزار کەس پێویستیان بەهاوکاریی و پارێزگاریی لێکردنی دەستبەجێ و بەپەلە هەیە و بەمەبەستی گەیاندنی ئەو یارمەتییانەش 22 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار پێویستە.
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌پلانیدایه بڕی هه‌شت ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری 22 ملیاره‌كه بۆ خه‌ڵكی سووریا به‌كاربهێنێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای گەورەترین هاوکاریی مرۆیی لەمێژووی رێکخراوەکەدا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە لەساڵی داهاتوودا لەسەرانسەری جیهاندا 92 ملیۆن و 800 هەزار کەس پێویستیان بەهاوکاریی و پارێزگاریی لێکردنی دەستبەجێ و بەپەلە هەیە و بەمەبەستی گەیاندنی ئەو یارمەتییانەش 22 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار پێویستە.
له‌ڕاپۆرتی پلانی هاوكاریی مرۆیی بۆ ساڵی 2017ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ئاماژه به‌وه دراوه کە زیاتر له 128 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پێویستیان به هاوكاریی مرۆیی هه‌یه و ئامانجیانه له ساڵی ئاینده‌دا بههانایانەوە بچن له 33 وڵات كه وڵاتانی عێراق، سووریا، سوودانی باشوور، یه‌مه‌ن و نێجیریاش له‌خۆده‌گرێت.
بانگه‌وازی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دابینكردنی 22 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار له ساڵی 2017دا، گه‌وره‌ترین بڕی هاوكارییه كه له‌مێژووی خۆیدا بانگه‌وازی بۆ كردبێت. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ساڵی 2016 بانگه‌وازی بۆ 20 ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری كردبوو.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌پلانیدایه بڕی هه‌شت ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری 22 ملیاره‌كه بۆ خه‌ڵكی سووریا به‌كاربهێنێت. له‌ناو سووریادا 12 ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س پێویستیان به هاوكاریی مرۆیی هه‌یه و بڕی سێ ملیار و 700 ملیۆن دۆلاریان بۆ دابین ده‌كرێت. به‌وپێیه بڕی چوار ملیار و 700 ملیۆن دۆلاریش بۆ 4 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌نابه‌ری سووری له وڵاتانی دراوسێی سووریا دابین ده‌كرێت.
به‌پێی پلانه‌كه، یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بۆ 10 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س له یه‌مه‌ن، یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بۆ پێنج ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س له سوودانی باشوور، یەک ملیار و 210 ملیۆن دۆلار بۆ یەک ملیۆن و 900 هه‌زار په‌نابه‌ری سوودانی له وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا، یەک ملیار دۆلار بۆ شه‌ش ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س له نێجیریا، 950 ملیۆن دۆلار بۆ چوار ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س له سوودان و 930 ملیۆن دۆلار بۆ پێنج ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س له عێراق دیاریكراوه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌مساڵدا بڕی 11 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار هاوكاریی مرۆیی كۆكراوه‌ته‌وه و به‌بڕی 10 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار كورتهێنانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌هۆی نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ كێشه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ژماره‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تیی مرۆیی هه‌یه، رۆژ به‌ڕۆژ له زیادبووندایه.