07 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2020
سلێمانی - AA
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، عەلی باپیر له مه‌كته‌بی خۆی لە شاری هەولێر پێشوازیی کرد لە نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەگرتووەکان لە عێراق، جینین پلاسخارت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و كۆپییه‌كی گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه به‌وه‌كراوه له لە دیداره‌كه‌دا باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق به‌گشتیی دوای پێکهێنانی حکوومەت و نەمانی خۆپیشاندانەکان کراوه.
باس لهوهشكراوه، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لەدوا پێشهاتەکانی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغد او هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکانی نێوانیان کرا، و گەیشتن بە رێکەوتنێکی دادگەرانە بەباشترین بژاردە هەژمارکراو، یەک گوتاریی هەرێمی کوردستانیش بە فاکتەری گەیشتن بە چارەسەر زانراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌مباره‌یه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، پێویسته هه‌رێم په‌ند له‌ڕابردوو وه‌ربگیرێت و گوتاری سیاسیی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ریی یه‌ك بخات و، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی تێبكۆشێ".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی تۆپبارانی گونده‌كانی سه‌ر سنووری هەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشەکان بە پێویست زانراوه.