Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، رۆژانی ٢٣ و ٢٤ ـی ئه‌م مانگه له هێلسنكیی پایته‌ختی فینله‌ندا كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوتوێكردنی قه‌یرانه مرۆییه‌كانی سووریا و ناوچه‌كه رێكده‌خات.
گوته‌بێژی نووسینگەی كاره مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ، یانس لایرك رایگه‌یاند له كۆنفرانسه‌كه‌ی هێلسنكیدا كه دۆخی مرۆیی سووریا و ناوچه‌كه‌ی تێدا تاوتوێ ده‌كرێت، نوێنه‌ری دامه‌زراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نوێنه‌ری باڵای وڵاتانی ناوچه‌كه، نوێنه‌ری وڵاتانی خێرخواز، نوێنه‌ری دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نوێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌شداری ده‌كه‌ن.
لایرك راشیگه‌یاند له‌پاڵ دۆخی مرۆیی له سووریا و ناوچه‌كه‌دا، بابه‌تی پلانه‌كانی 2017 له‌باره‌ی په‌نابه‌رانی سوورییه‌وه ده‌خرێته به‌ر باس.
ناوبراو له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هاوكات بوونی كۆنفرانسه‌كه‌ی هێلسنكی له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كانی ئاستانا رایگه‌یاند ناتوانێت هیچ شتێم له‌وباره‌وه بڵێت، به‌ڵام به‌رپرسی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ستێفن ئۆبراین خۆیشی له هێلسنكی ئاماده ده‌بێت.