Mohammed Baqi Hussein
28 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی شاری ره‌ققه‌ی سووریا دژی داعش كه رێژه‌ی دانیشتوانیان زۆره، ژیانی زیاتر له 400 هه‌زار كه‌سی سڤیل له‌مه‌ترسیدایه.
جێگری گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فه‌رحان حه‌ق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا رایگه‌یاند، هێشتا هێرشه ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وامن كه بوونه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی خه‌ڵكی سڤیل و زیان گەیاندن به خوێندنگه و بازاڕه‌كانی شاره‌كه.
حه‌ق راشیگه‌یاندووه، به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی شاری ره‌ققه‌ی سووریا دژی داعش كه رێژه‌ی دانیشتوانیان زۆره، ژیانی زیاتر له 400 هه‌زار كه‌سی سڤیل له‌مه‌ترسیدایه.