Eşber Ayaydın,Halil İbrahim Sincar,Mehmet Arif Altunkaynak
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
ئورفا - AA
سەرەڕای ئەو هەنگاوانەی لە رۆژهەڵاتی فورات بۆ دروستکردنی ناوچەی ئەمنی دەنرێت، بەڵام هێشتا رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکە بەناو ئاڵای تایبەت بەخۆیان لەو ناوچانەی سەر بەون ماون.
دوای هەوڵەکانی تورکیا و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئەمنی لەنێو خاکی سووریا لەسەر سنووری تورکیا، بەڵام هێشتا تیرۆریستان بەردەوامن لە بوونیان لە ناوچەکەدا و پەڕۆیەکی تایبەت بە خۆیان کە بەناو ئاڵای رێکخراوی تیرۆریستییە لە ناوچەکەدا لانەبراون.
هێشتا رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات کە سەری کانی، تەل ئەبیەز، عەین عەرەب و قامیشلۆ دەگرێتەوە لەژێر کۆنترۆڵدایە و بەردەوامە لە داگیرکاریەکانی تیایدا.
سەر سنوور بۆ رێگریکردن لە هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی بە درێژایی هێڵەکە بە دیوار تەندراوە. هاوشانی قولەکانی چاودێری سیستەمی رۆشنکردنەوە کە بە وزەی خۆر کار دەکەن لە ناوچە سنووریەکە جێگیرکراوە و بە کامێرای هەستیار چاودێری دەکرێت. هاوکات تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنوور جێگیرکراون.
- رێکخراوی تیرۆریستی دەستیکردووە بەلێدانی چاڵ و تونێل
لەناو خاکی تورکیاوە ئەو پارچە بەناو ئاڵایەی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە دەبینرێت کە هێشتا لە ناوەندی قامیشلۆ، عەین عەرەب، سەری کانی و تەل ئەبیەزدا هەڵواسراون.
هاوکات چەندین چاڵ کە لە دەورووبەری گەڕەکەکان لێدراون بەئاسانی دەبینرێت.
ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی بۆ رێگریکردن لە وێنەگرتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ناوبەناو لە هەندێک ناوچە تەقە دەکەن و هەوڵی دروستکردنی چڕە دووکەڵ دەدەن.
لە ناوچەی قامیشلۆ رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکە لە رێی شۆفڵەوە بەردەوامە لە هەڵکەندنی چاڵ و لێدانی تونێل، هەروەها رەبایە.