لێدوانی تره‌مپ له‌باره‌ی بۆڵتن-ه‌وه
دۆناڵد تره‌مپ: - "كاتێك كه بۆڵتن پێشنیازی مۆدێلی لیبیای بۆ (سەرکردەی كۆریای باكوور)، كیم جۆنگ ئون كرد، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد". - "ئه‌مه بابه‌تی توند بوون نییه. به‌ڵكو ئه‌مه بابه‌تی زیره‌ك نه‌بوونه بۆ گوتنی شتێكی له‌وجۆره".
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد له‌و كاته‌وه ده‌ستیان به جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن كه پێرێ له پۆسته‌كی دوورخسته‌وه، كه پێشنیازی "مۆدێلی لیبیا"ی بۆ قه‌یرانی كۆریای باكوور كردووه و له زۆر بابه‌تی دیكه‌شدا بۆچوونی جیاوازیان هه‌بووه.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی، به یاوەری هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ره‌كه‌ی، مێلانیا تره‌مپ و وه‌زیری ته‌ندروستیی، ئالێكس ئازار بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.
سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی جۆن بۆڵتن له پۆسته‌كه‌ی، تره‌مپ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و گوتی: "كاتێك كه بۆڵتن پێشنیازی مۆدێلی لیبیای بۆ (سەرکردەی كۆریای باكوور)، كیم جۆنگ ئون كرد، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد. ئه‌مه روونكردنه‌وه‌یه‌كی باش نه‌بوو كه بدرێت. ئه‌مه ده‌ستی ئێمه‌ی لاواز كرد. ته‌نها ته‌ماشای ئه‌وه بكه‌ن كه به‌سه‌ر قه‌زافی-دا هات. داوای ئه‌نجامدانی شتی توندی له من كرد".
- په‌یامی "زیره‌ك نییه" له‌باره‌ی بۆڵتن
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌ڵوێستی بۆڵتن له‌باره‌ی چوونه نێو عێراقیش هه‌ڵه بووه.
دۆناڵد تره‌مپ پێشنیازكردنی مۆدێلی لیبیای بۆ كۆریای باكوور به "كاره‌سات" ناوبرد و له‌و خاڵه به دواوه‌ش جیابوونه‌ته‌وه و گوتی: "ناتوانم كیم جۆنگ ئون تاوانبار بكه‌م كه دوای ئه‌م پێشنیازه چی گوتووه. نه‌یویست له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن هیچ شتێك ئه‌نجام بدات. ئه‌مه بابه‌تی توند بوون نییه. به‌ڵكو ئه‌مه بابه‌تی زیره‌ك نه‌بوونه بۆ گوتنی شتێكی له‌وجۆره".
تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ بۆڵتن-دا زۆر باش له‌یه‌كتری تێگه‌یشتوون و گوتی: "به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئیداره‌كه‌دا من زۆر به گرنگم ده‌زانی باش نه‌ده‌سازا. هیوادارم به باشی له یه‌كتر جیابووبینه‌وه، ره‌نگه ئه‌مه ببێت و ره‌نگه نه‌شبێت. ناچارم وڵات به‌وشێوه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رم كه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه بۆڵتن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ نه‌بووه، توند بووه و به "به‌ڕێز پیاوی توند (Mr. Tough Guy)" ناویبرد.
دۆناڵد تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆركه‌س خوازیارن بچنه شوێنی بۆڵتن، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێنج كاندید ده‌كه‌ن و هه‌فته‌ی داهاتووده‌گه‌نه بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه دەدەن.
باسی له‌وه‌شكرد كه به‌ر له دوورخستنه‌وه‌ی به رۆژێك، بۆڵتن-ی بۆ لای خۆی بانگ كردووه و گوتی: "به جۆن-م راگه‌یاند كه زۆر كه‌س به منیشه‌وه، هاوڕا و هاوبۆچوونی تاكتیك و بیرۆكه‌كانی ئه‌و نیین. هیوای سه‌ركه‌وتنم بۆ خواست. و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یم كرد، ئه‌ویش ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه".
- په‌یامی "ده‌بینین چی ده‌بێت" له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران
تره‌مپ سه‌باره‌ت به دۆخی ڤێنیزوێلا گوتی: "هاوڕا نه‌بووم له‌گه‌ڵ جۆن-دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی ڤێنیزوێلا. پێموابوو كه لاساریی ده‌كات. باوه‌ڕم وایه سه‌لماندوومه كه له‌سه‌ر حه‌ق بووم".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا سزاكانی سه‌ر ئێران لاده‌بات یان نا، تره‌مپ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به به‌س زانی كه بڵێ "ده‌بینین چی ده‌بێت" و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه به‌دوای گۆڕینی رژێمه‌وه نیین له ئێران.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به جه‌نگی ئابووریی له‌گه‌ڵ چین، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیاكان له‌و وڵاته، زنجیره‌ی ده‌سته‌به‌ركردن له چین پچڕاوه و په‌كین خوازیاری رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵیاندا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن