Dmitri Chirciu,Hemın Othman Mohammed
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
مۆسكۆ - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كاردانه‌وه‌ی نیشاندا لەهەمبەر به‌ڵێنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بۆ لكاندنی دۆڵی ئوردن له كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو به ئیسرائیله‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌ڵێنه‌كه‌ی بێنیامین ناتانیاهو كراوه بۆ لكاندنی دۆڵی ئوردن له كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو به ئیسرائیله‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه لێدوانهكاندی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به دۆڵی ئوردن له لایه‌ن جیهانی عه‌ره‌بییه‌وه نه‌رێنییانه پێشوازی لێكراوه و هاتووه ''نیگه‌رانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و پلانانه‌ی ئیسرائیل كه ده‌بنه هۆی زیادبوونی گرژیی ناوچه‌كه وله‌باربردنی ئومێده‌كان سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی له‌گه‌ڵ دراوسێ عه‌ره‌به‌كان''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه پێویسته بابه‌تی فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، بنه‌ماكانی مه‌درید و ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتیی عه‌ره‌بی چاره‌سه‌ر بكرێت.
- به‌ڵێنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بۆ لكاندنی ئه‌و شوێنانه به خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئيسرائيل كه بڕیاره له ١٧ی ئه‌یلوولدا به‌ڕێوه‌بچێت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر بێت و دووباره هه‌ڵببژێردرێته‌وه ''له ماوه‌یه‌كی كورتدا'' به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا، دۆڵی ئوردن كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری خۆرئاوا به ئیسرائیله‌وه بلكێنێت.
بێنیامین ناتانیاهو به‌ر له هه‌ڵبژاردنی گشتیی رابردوو کە لە نۆی نیسانی ٢٠١٩ ئەنجامدرا، هه‌مان به‌ڵێنی دابوو له حاڵه‌تی سەرکەوتنی و پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی. لای خۆشییه‌وه باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل، ده‌یڤید فریدمان پشتیوانیی له ناتانیاهو كردبوو، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئیسرائیل "مافی خۆیه‌تی" هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ناری خۆرئاوا به وڵاته‌كه‌یه‌وه بلكێنێت.
ئیسرائیل له كه‌ناری خۆرئاوا كه له ساڵی ١٩٦٧دا داگیریكردووە نزیكه‌ی ٢٥٠ یه‌كه‌ی جووله‌كه‌نشینی نایاسایی هه‌یه كه زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار جووله‌كه‌ی تیادا نیشته‌جێیه.
به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان ته‌واوی ئه‌و یه‌كه جوولهكهنشینانهی له‌و خاكهدان كه ئیسرائیل داگیریكردووه به نایاسایی داده‌نرێن.