Selen Temizer
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای ئه‌مریكا له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گرتەی ڤیدیۆیی مه‌شقی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-ی هاوپه‌یمانی بڵاوكرده‌وه.
دیمه‌نی مه‌شقی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا و تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی ئه‌ركی هاوبه‌ش (CJTFOIR)كه بهڕبهرایهتی ئه‌مریكا دژبه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دروستكراوه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ردا دیمه‌نی ئه‌و مه‌شقه هاوبه‌شه‌ی بڵاوكردووەتەوە كه له‌گه‌ڵ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كە-ی هاوپه‌یمانی كه ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنن ئه‌نجامیانداوه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه ''كاندیدانی كۆماندۆ له سێی ئابدا ژوورێك خاوێن ده‌كه‌نه‌وه. كاندیدانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی ئه‌ركی هاوبه‌ش CJTFOIR وه‌ك به‌شێك له مه‌شقی وەرزی هاوین له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه وشکانییەكاندا، مه‌شقیان كرد".
هه‌مان دیمه‌ن و په‌یام له‌و هه‌ژمارانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییدا بڵاوكراونەتەوە كه سه‌ربه چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-ن.
ئاژانسی ئانادۆڵو له هه‌واڵه‌كانی سێی ئه‌یلوولدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌مریكا و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له میانی چه‌ند مانگی رابردوودا، مه‌شقیان به ٧٠٠ چه‌كدار كردووه كه زۆربه‌یان عه‌ره‌ب بوون.
ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌ی پێشتر له عه‌ین عیسا و گرێ سپی له نزیك سنووری توركیا ئه‌نجام دهدراون، دوای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی ناوچه‌ی ئارام له نێوان ئه‌مریكا و توركیادا، گواسترانه‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی باشوور و خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌كه.
نزیكه‌ی ٧٠٠ چه‌كدار كه له لایه‌ن راوێژكارانی ئه‌مریكاوه له ناحیەی شەدادی سه‌ربه پارێزگای حه‌سه‌كه باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، باكووری شاری رەققە ناوه‌ندی پارێزگای ره‌ققه، هەروەها ناوچەی بەنداوی تەبقە مه‌شقیان پێكراوە و له مانگه‌كانی وەرزی هاویندا په‌یوه‌ندییان به ریزەكانی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-وه كردووە.
ئه‌و ٧٠٠ كه‌سه كه زۆربه‌یان به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن له‌سه‌ر ئایدۆلۆجی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه مه‌شقیان پێكراوه.
به‌پێی زانیارییەکانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM)، له‌و مه‌شقه‌دا به‌شداربووان راهێنانیان پێ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆ، دۆزینه‌وه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و بابه‌ته‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئه‌مریكا كه له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پشتیوانی سه‌ربازیی لە چەکدارانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌كات هێشتا له سووریادا، ١٨ بنكه و خاڵی سه‌ربازیی هه‌یه و نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دایه.
له كاتێكدا ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پشتیوانی لۆجستیی و مه‌شق و راهێنان به رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وامه له كۆنترۆڵی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی سووریا.