Dildar Baykan
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، له‌باره‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتنه‌وه كه له ئه‌ركه‌كه‌ی دووری خستووه‌ته‌وه رایگه‌یاند،"ئه‌و رێگریی له‌من ده‌كرد".
تره‌مپ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ریتویتی سیناتۆری فلۆریدا، ماركۆ روبیۆی كردووه كهنووسیویهتی،"كه‌مێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كم ئه‌نجامدا. راسته له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بۆچوونه‌كانی راوێژكاری پێشوو (بۆڵتن)نه‌بووه، به‌ڵام سه‌رۆك پێی راگه‌یاندم كه له‌هه‌ندێك بابه‌تدا ته‌واو پێچه‌وانه بوون."
تره‌مپ نووسیویه‌تی،"له‌ڕاستیدا بۆچوونه‌كانم به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی فه‌نزوێلا و كوباوه زۆر له بۆچوونه‌كانی جۆن بۆڵتن به‌هێزتر بوو. ئه‌و رێگریی له‌من ده‌كرد."
- گوته‌ی توند له تره‌مپه‌وه بۆ بۆڵتن
جۆن بۆڵتن كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ تره‌مپ به‌تایبه‌تی له‌بابه‌تی فه‌نزوێلا و ئێران‌دا ناسازێن، رۆژی سێ شه‌ممه له‌ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
دوێنێ تره‌مپ له‌كۆشكی سپی لهڕوونكردنهوهیهكیدا پێشنیاركردنی مۆدێلی لیبیای بۆ كۆریای باكوور به‌كاره‌سات ناوبرد و جه‌ختیكرده‌وه، له‌دوای ئه‌و خاڵه لێك جیابوونه‌ته‌وه و گوتی،"ناتوانم دوای ئه‌و پێشنیاره كیم جۆنگ ئون تۆمه‌تبار بكه‌م. نه‌یویست هیچ شتێك له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن ئه‌نجامبدات. ئه‌مه بابه‌تی توند بوون نه‌بوو. ئه‌مه بابه‌تی زیره‌ك نه‌بوون بوو."
تره‌مپ رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ بۆڵتن له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ نین و به پیاوه تونده‌كه (Mr. Tough Guy)ناوی برد.