Yusuf Özcan
13 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
پاریس - AA
به‌هۆی ''ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندی ماددی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی''، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فه‌ڕه‌نسا، رۆجارد فێراند كرایه‌وه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له ميدياكانى فه‌ڕه‌نسیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، فێراند كه به نزیكی له سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ماكرۆن ناسراوه، له لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه به‌تۆمه‌تی ''ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندی ماددی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی''.
دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرایه‌وه، فێراند له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌ست له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناكێشێته‌وه.
رۆژنامه‌یLe Canard Enchaine، له هه‌واڵێكی ساڵی ٢٠١٧یدا، باسی له‌وه كردبوو كه كاتێ فێراند به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌ڕمی ته‌ندروستیی بووه، بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی له ناوچه‌ی برێست ئۆفیسی هاوسه‌ره‌كه‌ی به كرێگرتووه كه به به‌های ٣٧٥ هه‌زار یۆرۆ كڕی بووی. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه فێراند ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی به‌كارهێناوه كه خۆی تیایدا بهڕهوهبهری گشتیی بووه و بووه‌ته كه‌فیل له بانك بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بتوانێت ئۆفیسه‌كه بكڕێت. هه‌روه‌ها فێراند بوودجه‌ی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كه‌ی به‌كارهێناوه و بڕی ١٨٤ هه‌زار یۆرۆی بۆ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆفیسه به‌كارهێناوه.
له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه داواكاری گشتیی برێست لێكۆڵینه‌وه‌ی كرده‌وه، به‌ڵام بڕیاری داخستنی دا. دواتر له‌سه‌ر سكاڵای ده‌سته‌ی ئانتیكۆر كه به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه، دووباره لێكۆڵینه‌وه‌كه كرایه‌وه.