Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
13 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2019
واشنتۆن – AA
پێده‌چێت ته‌مه‌نی گه‌ردوون نزیكه‌ی دوو ملیار ساڵ كه‌متر بێت له‌وه‌ی كه ده‌گوترێت.
تیمێكی ئه‌نیستیتوی ماكس پلانك له ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تی زانا ئینه جیی له گریمانه‌یه‌كدا كه پێیان وایه جێگری هه‌بڵ ٨٢،٤ بێت، وای بۆ ده‌چن ته‌مه‌نی گه‌ردوون ١١ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن ساڵ بێت، نه‌ك ١٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن ساڵ.
جیی و تیمه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌یان به پشتبه‌ستن به بیردۆزی خێراتر فراوانبوونی گه‌ردوون ئه‌نجام داوه.
ورده‌كاری ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری Science بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كه جێگیری هه‌بڵ ٧٠ بێت، ته‌مه‌نی گه‌ردوون وه‌ك ١٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن ساڵ ئه‌ژمارده‌كرێت و ئه‌م ئه‌ژماركردنه پهسهندكردنێكی گشتیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
ئه‌م یاسایه هاوكێشه‌یه‌كی دیكه‌یه كه له هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌مه‌نی زه‌ویدا به‌كارده‌هێندرێ و ناوی به‌ناوی ئه‌ستێره‌ناسی ئه‌مریكی ئه‌دوین هه‌بڵ-ه‌وه ناونراوه.
بۆچوونی خێراتر فراوانبوونی گه‌ردوون به واتای ئه‌وه دێت گه‌ردوون خێراتر گه‌یشتۆته ره‌وشی ئێستای و بۆیه ته‌مه‌نی كه‌متره.