Hemın Othman Mohammed
19 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
سەبارەت بەو بانگەشانەی باس لە سنوورداركردنی ڤیزای سەربەست دەكەن لەبارەی توركیا، سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند: "توركیا موخاتەبێكی جددیە. هەركاتێك بەڵێنی دا دەیباتە سەر. هیچ كات سازش لەسەر جێبەجێ كردنی تایبەتمەندیەكانی بەڵێنەكانی ناكات. ئەوە بەڵێننامەیەكی بەرامبەریە. ئەگەر یەكێتیی ئەورووپا هەنگاوی پێویست لەو بارەیەوە نەنێت، بەدڵنیاییەوە با چاوەڕوانی لە توركیا نەكرێت هەنگاوی پێویست هەڵبنێت".
پێش بەڕێكەوتنی بۆ شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا، داودئۆغڵو لە فڕۆكەخانەی ئەسەنبۆغا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكخست ، تیایدا ئاماژەی بەوە كرد كە لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی ئەورووپادا وتارێك پێشكەش دەكات.
داودئۆغڵو باسی لەوە كرد كە هەمیشە موخاتەبەكانم بەجددی وەرگرتووە و توركیاش موخاتەبێكی جددیە، هەركاتێك بەڵێنی دا دەیباتە سەر. هیچ كات سازش لەسەر جێبەجێ كردنی تایبەتمەندیەكانی بەڵێنەكانی ناكات و گوتی: "ئەوە بەڵێننامەیەكی بەرامبەریە. ئەگەر یەكێتیی ئەورووپا هەنگاوی پێویست لەو بارەیەوە نەنێت، بەدڵنیاییەوە با چاوەڕوانی لە توركیا نەكرێت هەنگاوی پێویست هەڵبنێت. لە رۆژانی داهاتوودا دووبارە كۆدەبینەوە. لەو بابەتانەشدا من بەردەوامم لەسەر ئەو باوەڕەی كە بەئیزنی خودا لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا سەربەستی ڤیزا دەست پێبكرێت. گەر وانەبوو، ئەوا با كەس چاوەڕوانی لە توركیا نەبێت پابەند بێت بە بەڵێنەكانەوە. لە ئیستادا دروست نییە لە رێگەی رۆژنامەوە لێكدانەوەی بۆ بكرێت".
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە كۆبوونەوەی سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما و سەرۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، سەبارەت بە پێشهاتەكانی سنووری توركیا - سووریا و، كەوتنەخوارەوەی گولـلە هاوەنەكان لە ناوچەكانی كلیس، داودئۆغڵو گوتی: "بەلای ئێمەوە كۆبوونەوەی سەرۆكی دوو وڵات لە غیابی توركیادا لەو بارەیەوە هیچ بەهایەكی نییە".
داودئۆغڵو، باسی لەوەشكرد كە تەنیا توركیا دەتوانێت بڕیاری كۆتایی لەبارەی سنوورەكانیەوە بدات و، لێدوانی هیچ وڵاتێكی دیكە لە پشت دەرگا داخراوەكانەوە هیچ واتایەكی نییە.
سەرۆكوەزیرانی توركیا داودئۆغڵو، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوەی قسەی لەسەر دەكرێت زانیاریەكە گەیشتۆتە راگەیاندنەكان و پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ گفتوگۆی پشت پلانەكە بكرێت و گوتی: "لە ماوەی جەنگی سووریادا كە پێنج ساڵە بەشێوەیەكی وێرانكەربوو درێژەی هەیە، سنوورەكانی توركیا تەنیا بۆ هاوكاری مرۆیی بۆ پەنابەران كراونەتەوە. جیهان تەنیا بۆی هەیە سوپاسی توركیا بكات بۆ حەواندنەوەی پەنابەران، هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات".