Sangar Hamad Azeez
19 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2016
وەزیری تەندروستی توركیا مەهەمەت موئەزینئۆغڵو لەبارەی گفتوگۆكانی سیستەمی سەرۆكایەتی دەلێت: "ناكرێت لە توركیا بیر لە سیستەمی هەرێمی بكرێتەوە. ئێمە وەك ئاكپارتی بیر لەو كارە ناكەینەوە. بیر لە یەكپارچەیی وڵاتەكە دەكەینەوە. چۆن لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ سیستەمی هەڵبژرادنی سەرۆكایەتی شارەوانییەكان ئەنجامدرا، سیستەمێكی هاوشێوەمان دەوێت".
وەزیری تەندروستی توركیا مەهەمەت موئەزینئۆغڵو چەند لێدوانێكی تایبەتی لەبارەی پێشهاتەكان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا.
لە بارەی پرسیاری ئەوەی كە ئاكپارتی گەیشتۆتە چ قۆناغێك لە كارەكانی دەستورێكی نوێ؟ ئایا رەشنووسی دەستور بەر لە ١ی تەمووزی داهاتوو دەگات بە پەرلەمان؟ ناوبراو گوتی: "ئینشائەڵڵا بەر لە ١ی تەمووز رەشنووسی دەستور دەدەینە پەرلەمان، لەكۆتایی مانگی ئایاری داهاتوودا كۆتایی بە كارەكان دێت، لەو باوەڕەدام كە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری داهاتوودا دەست رەشنووسەكە رادەستی لیژنەی جێبەجێكار دەكرێت و پاشان لە سەرەتایی تەمووز دەبرێتە پەرلەمان".
لە بارەی پرسیاری ئەوەی كە گفتوگۆكان لەبارەی دەستوری نوێ لە حكوومەت چۆن بەڕێوەدەچێت، ئایا ئاكپارتی هاوشێوەی سیستەمی سەرۆكایەتی ئەمریكای دەوێت؟ موئەزینئۆغڵو گوتی: "ناكرێت لە توركیا بیر لە سیستەمی هەرێمی بكرێتەوە. ئێمە وەك ئاكپارتی بیر لەو كارە ناكەینەوە. بیر لە یەكپارچەیی وڵات دەكەینەوە. چۆن لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ سیستەمی هەڵبژرادنی سەرۆكایەتی شارەوانییەكان هەڵبژێردرا، سیستەمێكمان دەوێت هاوشێوەی ئەو هەڵبژاردنە".
وەزیری تەندروستی توركیا جەختی كردەوە لەوەی كە سیستەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پیران لە ئەمریكا جیاوازە لەگەڵ توركیا و گوتی: " سیستەمی توركیا وەك لەگەڵ ئەمریكا، لەوێ سەرۆك بە دەنگی لەسەدا ٥٠ی گەل هەڵدەبژێردرێت، بەڵام لای ئێمە سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە چۆن هەڵبژێردرا سیستەمی سەرۆكایەتیش بەو شێوەیە دەبێت".