ھەولێر
نوێنەری پارتی ئازادی کورد لە سوریا (دکتۆر کاوە عەزیز) بۆAA رایگەیاند: پروژەی یەکێتی سیاسی کە لە چوار حزب پێکھاتوە و ساڵێکە دەستبەکاربووە، گەیشتۆتە قوناغێکی پێشکەوتوو بە شێوەیەک ئێستا یەکێتی چوار حزب بۆ دروستبونی حزبێکی نوێ بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا ئامادەکاری کۆنگرە دەکات.
یەکێتی سیاسی لە چوار حزب پێکھاتوە ئەوانیش پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا(الپارتی)، پارتی ئازادی بە سەرکردایتی مستەفا جوما، پارتی ئازادی بە سەرکردایتی مستەفا ئوسو و پارتی یەکێتی کورد کە چەند مانگی رابردوو خۆی لە یەکێتی سیاسی کشاندەوە و بەڵام بەشداری کۆنگرە دەکات.
ھەروەھا لە بارەی رێژەی نوێنەرایەتی ھەر پارتێک گوتی" ھەندێک ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە ئاشکرابوون و بەپێی ئەو ژمارەیەش رێژەی نوێنەرانی الپارتی لە حزبەکانی دیکە زیاترە، بەڵام ئەو رێژەیەی ئاشکرابووە ورد نین لە بەر ئەوەی گوڕانکاری تێدا دەکرێت، تا کو یەکێتی سیاسی بە فەرمی ئاشکرا نەکرێت ھیج ژمارێەک ڕاست نیە و ھەندێک خاڵی ناکۆک ھەبوون کە چارەسەرکراون و دواتر ئاشکرا دەکرێ."
لەبارەی زاڵبونی الپارتی لە سەر یەکێتی سیاسی، ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی ئازادی گوتی"لە نێوان حزبەکاندا پرۆژەیەکی نەتەوەیی ھەیە و ئێمە لەگەڵ حزبێکی دیاریکراو نین و ئێمە یەکگرتویی کورد و یەک کوردستانمان دوێ و بەو یەکێتییە ئێمە بەرەو دامەزراندنی ھێزێکی کوردی لە سوریا دەچین"
لە بارەی برسی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا کە بە ئامانجی ئەوەی ببێتە ھێزەکی خاون توانا بەرانبەر پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD)، دکتۆر کاوە عەزیز گوتی" PYD بۆ بزوتنەوەی کوردی لە سوریا شتێکی نوێیە، تەمەنی پارتەکانمان لە سوریا زیاتر لە ٦٠ساڵە و ئێمە ھەوڵ دەدین پارتەکانی سوریا یەکگرتو بن بەشێوەیەک دوو یان سێ پارتی بمێننەوە کە یەکێک لە وانPYDە بێت، ئێمە رێکەوتننامەی ھەولێرمان لەگەل PYDئیمزاکردووە و ژیانێکی ھاوبەشمان ھەبێ و لە کۆتایی دا سندوقەکانی دەنگدان ھەموو شتێک یەکلا دەکەنەوە"
لە بارەی ئەوکاتەی لەبەردەم PYD یەش گوتی" پەیەدە گەمەیەکی سیاسی بەرێوە دەبات و بەھێزی چەکداری خۆی لە کۆڵانەکانی کوردیدا فەرزکردووە، بەڵام ھێزی چەکداری تەنیا بەس نیە و بۆ نمونە رژێمی بەعس لەرووی سەربازیەوە بەھێزە بەڵام شەقامەکان ئەو ھێزە قبوڵ ناکەن، ئیستا ناوی زۆر پارت نامێنێ و پارتیەکی نوێ دێتە مەیدانی سیاسی و ئەگەر PYD شەڕ لە گەڵ ئەم پارتە بکا، ئەوا ئێمەش بەرگیری لەخۆمان دەکەین"
ھەروەھا لە سەر دامەزراندن و ئامانجی پارتی نوێ بۆ پاشەرۆژی سوریا عەزیز گوتی" ناکۆکی لە دامەزراندنی ئەو پارتە نیە و باشترین رێگەچارەسەر بۆ خەڵکی لەلای ئەنجومەنی نشتیمانی کوردی لە سوریا(ENKS) کە ئێمەش بەشەکین لەو ئەنجۆمەنە، فیدراڵیزمە و کە ئەمە ئامانجی یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا یە."
لەبارەی قەبوڵکردنی فیدرڵیزمی کوردانی سوریا لەلایەن تورکیاوە، عەزیز گوتی" فیدرڵبوونی کوردستانی عێراق لەسەر سنوری تورکیایە و ھیج کێشەیەک نەبوە و ئێمە ماوەیەکە بە ئاشکرا پرسی فیدراڵیزمبوونی سوریا لە تورکیا باس دەکەین.
عەزیز گوتی " شاندی کورد بۆ گوتوبێژ کردن لە گەڵ تورکیا دواکەوت، تورکیا دەوڵەتێکی گرنگە و بە درێژایی ٨٠٠ کیلۆمەتر سنوری ئێمە پێکەوەیە و زوربەی دانیشتوانی ئەو سنورانە کوردن، ئێمە بە چاوی دوژمن سەیری تورکیا ناکەین و ھیواخوازین تورکیاش وەک دوژمن سەیرمان نەکا، سوریا بەرەو روخان و پارچەبوون دەڕوەت، دەبێ تورکیا دەبێ ئێمە لەباوش بگرێ ."